یەکەم پلاتفۆرمی تایبەتمەندی و پێشکەوتوو بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ لە هەرێمی کوردستان
قوتابی لە ٢٠٢١ەوە بە ئامانجی گۆڕانکاری لە سیستەمی خوێندن لە کوردستان دامەزرا. ئێمە بینیمان کە قوتابیانی پۆلی ١٢ پێویستیان بە سەرچاوەیەکی یەکگرتوو و بەرفراوان هەیە بۆ ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانیان.
ئێمە باوەڕمان وایە کە هەر قوتابیێک شایانی دەستکەوتنی باشترین ئەنجامە، بۆیە کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و مامۆستایانی بەتوانا کۆکردەوە بۆ دروستکردنی یەکەم پلاتفۆرمی تایبەتمەندی لە کوردستان.
ئامانجی سەرەکی ئێمە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری خوێندنە بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢. ئێمە هەوڵ دەدەین سەرچاوەیەکی تەواو و بەرفراوان دابین بکەین کە قوتابیان بتوانن بە باشترین شێوە ئامادە ببن.
ڕؤیای ئێمە ئەوەیە کە ببینە یەکەم هەڵبژاردە بۆ هەموو قوتابیانی پۆلی ١٢ لە کوردستان. ئێمە دەمانەوێت پلاتفۆرمێک بین کە قوتابیان ئامادە بکات بۆ ژیانی داهاتوو.
دامەزراندنی قوتابی بە کۆمەڵێک لە مامۆستایان و پسپۆڕان. دەستپێکردن بە کۆکردنەوەی پرسیارەکان.
کردنەوەی یەکەم وەشانی ماڵپەڕەکە بە ١٧٠٠ پرسیاری ویزاری زاراوی بادینی لە ١٠ بابەتی جیاوازدا.
زیادکردنی بەشی زاراوەی سۆرانی بۆ خزمەتکردنی قوتابییانی هەموو کوردستان.
زیادکردنی بەشی نمرە و ژمێرەر بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بزانن نمرەکانیان ل چ بەشێک وەرگیراوە.
زیادکردنی پرسیارەکان بۆ ١٨٠٠٠ پرسیار و زیادکردنی بابەتی ئابووری نوێ.
نوێکردنەوەی بەردەوام، زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر.
بەڕێوەبردن و پلاندانان
ناوەڕۆک و پرسیارەکان
پەرەپێدان و پشتیوانی
ئێمە پابەند بین بە پێشکەشکردنی باشترین کوالیتی لە هەموو ئەوەی دەیکەین. هەموو پرسیار و ناوەڕۆکەکان بە وردی پۆلێن دەکرێن.
ئێمە باوەڕمان بە هێزی یەکگرتوویی هەیە. قوتابیان، مامۆستایان و خێزانەکان پێکەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.
ئێمە هەمیشە بەدوای ڕێگا نوێکاندا دەگەڕێین بۆ باشترکردنی ئەزموونی فێربوون و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا.
بەشداری لە هەزاران قوتابی بکە کە ڕۆژانە لە قوتابی سوود وەردەگرن
دەست بکە ئێستا